
له‌گه‌رمه‌ی فراوانكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (ئایاسۆفیا) ی شاری ئه‌سته‌مبوڵی توركیا، ئه‌ندازیار و كرێكارانی پرۆژه‌كه به‌ده‌یان شوێنه‌واری مه‌سیحیه‌كانیان له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا دۆزیه‌وه كه بۆ سه‌رده‌می پێش حوكمی عوسمانیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكرد حكومه‌تی توركیا ده‌ستبه‌جی كاركردن له‌و مزگه‌وته‌دا راگرێت و پارێزگاری له‌و شوێنه‌وارانه بكات كه شوێنه‌وارناسانی تورك به مێژووی نهتهوهكهیانی ده‌زانن و ئێستا ئه‌و شوێنه بۆته دروشمێكی نه‌ته‌وه‌یی و رۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن و چونهژورهوهش بۆ هه‌ركه‌سێك به (10) لیره‌ی توركیه كه نزیكه‌ی 8دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كات، مه‌سیحی و موسڵمانه‌كانی توركیا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان دڵخۆشن و هه‌ردولا به‌ئازادی ده‌رۆنه ناو (ئایاسۆفیا) و نوێژ و عیباده‌تی تێدا ده‌كه‌ن و جگه له‌وه‌ش ئه‌م شوێنه‌واره ئاینیه دێرینه به‌هۆی سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانه‌وه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ حكومه‌ت و گه‌لی توركیا.
شایانی باسه ئێستا دانیشتوانی شاری ئه‌سته‌مبوڵ نزیكه‌ی 15ملیۆن كه‌سه و زیاتر له14ملیۆنی موسڵمانن و ئه‌م شاره هه‌ردو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه و یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین شاره گه‌شتیاریه‌كانی جیهان.
