ئه‌م رفاندن و
هێرش كردنه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌رۆژنامه و رۆژنامه‌نوانه ئازاد و بوێره‌كان، چونكه وای ده‌بینن ئه‌وان بونه‌ته هۆی شكستیان و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌كرده‌كانیان و ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن و دروستكردنی رایه‌كی به‌هێزی خه‌ڵك له‌سه‌ریان، له‌دوای 25/7وه به‌تایبه‌تی ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان زیادی كردوه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له‌و شكسته زۆره‌ی تێیكه‌وتون و خه‌ڵك متمانه‌ی پێیان نه‌ماوه، ئه‌مه باشترین ددانپێدانانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ب€ۆ به‌ره‌و پێشچونی میدیای ئازاد و خه‌باتی رۆژنامه‌نوسان، كه بونه‌ته پردی گه‌یاندنی زانیاریه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به‌خه‌ڵك، ئه‌گه‌رچی لایه‌ك له‌و ده‌سه‌ڵاته كه پارتییه هێشتا خۆی له‌به‌هێزبوندا ده‌بینێت، به‌ڵام ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كه‌ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگه ئازاكان جه‌سته‌ی ئه‌ویش ده‌پشكنن و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای په‌سند ناكرێت، بۆیه ئێستا به‌جیدی كار بۆ كپكردنی ئه‌و ده‌نگه مه‌رده‌ی رۆژنامه‌نوسانی ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌مۆیان بكه‌ن، بێ ده‌ربه‌ستن و له‌راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه باسیش له‌م كاره‌ساتانه‌ش ناكه‌ن، كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و به‌تایبه‌تی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسماندا هات.
كوشتنی رۆژنامه‌نوسان له‌م هه‌رێمه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ كوشتنی ژنان زه‌مینه‌یه‌كی نامرۆییانه‌ی توندوتیژی به‌رهه‌مهێناوه، كه ده‌سه‌ڵات خۆشی ناكات به‌خاوه‌نی و لێی ناپرسێته‌وه، ئه‌وان هه‌میشه سڵ له‌ئاشكرابونی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و ورده‌كاری كار و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌میشه‌ش شاهێدی ئه‌وه‌ین كه سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌پێویست بو یه‌كسه‌ر دوای شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان بهاتایه‌ته قسه و به‌دواداچونی یاسایی بۆ بكردایه، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئازادی بیر و ڕا و نه‌بونی زه‌مینه‌ی ئازادی بۆ به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی ده‌كاته‌وه، دوا به‌ڵگه‌ش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بو، له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراقی كه باسی له‌وه كرد، رێگه ناده‌ن ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌واته به‌شێكی زۆر له‌به‌رپرسیارییه‌تیه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌زگاكانی ئاسایش و چه‌كدار و راگرتنی هاوسه‌نگی بۆ رۆژنامه‌نوسان به‌یه‌كسانی، بێ توڕه‌بون و كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نوسانی ئه‌هلی و ئازاد.
ده‌سه‌ڵات داخی دڵ و شكست و ترسی ئاشكرابونی نهێنی و كاره به‌ده‌كانیان به كوشتن و لێدان و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران و ژنانیش ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وه‌تا مه‌لاكان كه بێ ده‌ربه‌ست قسه ده‌كه‌ن و ئازادی بیر و ڕا مه‌حكوم ده‌كه‌ن، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات لێیان ناپرسێته‌وه و به‌دواداچونی بۆ ناكات، له‌قازانجی خۆیانی ده‌بینن و ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵات له‌م كارانه‌دا به‌پاڵپشتی خۆیان ده‌زانن.
له4/5وه كه رۆژنامه‌نوس و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و بگره له‌راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه نییه یان زۆر كه‌مه، كوشتن و رفاندنی رۆژنامه‌نوسان ترس له‌دڵی هه‌موماندا دروستده‌كات، به‌وه‌ی كه كێ گه‌ره‌نتی ژیانی ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوس ده‌كات، كه بێگومان ئامانجی ده‌سه‌ڵاتیش له‌رفاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی ئه‌م خاڵی ترس خستنه دڵی هه‌موانه‌وه‌یه بۆ ساردبونه‌وه و ده‌ست به‌رداربون له‌و كارانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی ئه‌وان بۆ خه‌ڵك هه‌ڵده‌ماڵێت، ئه‌وان به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ده‌نگ و بیر‌و را جیاوازه‌كان ده‌م به‌ست بكه‌ن، كه‌چی هێشتا ئه‌زمونی ئه‌وه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه ئه‌م كارانه خه‌ڵك زووتر راده‌په‌ڕێنێت.
پێویسته په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تی، له‌په‌رله‌ماندا دانیشتنی تایبه‌ت و ورد بۆ به‌دواداچونی ئه‌م كه‌یسانه بكه‌ن و حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایش بهێننه به‌رده‌م په‌رله‌مان و ته‌نها به وه‌زیری خوێندنی باڵا و زانكۆوه رانه‌وه‌ستن، هه‌وڵ بده‌ن ورده‌كاری بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاشكرا بكه‌ن، به‌چالاكی و به‌ده‌نگ هێنانی په‌رله‌مان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌ركردنی یاسا و بڕیاری نوێ بۆ پشتیوانه‌ی رۆژنامه‌نوسان و پشتگیری كردنیان، بێجگه له‌هه‌وڵی جیدی رۆژنامه‌نوسان خۆیان له‌به‌دواداچونی زیاتر و وردتتر بۆ ئه‌م تاوانانه.
