ده‌بی له‌مه‌ودوا هه‌موومان نامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی زه‌رده‌شت بنوسین، چونكه زه‌نگی مردن بۆ هه‌موومان لێدراوه. ئه‌و زه‌نگه‌ی سه‌رده‌شت به‌ر له‌تیرۆكردنی لێیدا، زه‌نگی یه‌كه‌م قوربانی تیرۆر و دوایین قوربانی رۆژنامه‌نووسان نییه له كوردستاندا، به‌ڵكو ئه‌و زه‌نگه لێدانی دڵی جه‌لاد و گروپه مرۆڤكوژه‌كان و تاریكبینه‌كانی وڵاته كه ناتوانن له زمانی رۆژنامه‌نووس بگه‌ن ودێن به زمانی تیرۆر وه‌ڵامی قه‌له‌م ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وان ترسنۆكن و خه‌و به وێرانكردنی جوانیه‌كان ده‌بینن، ئه‌وان جگه له سڕینه‌وه‌وه و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان هیچ شتێكی دیكه نابینن. بێگومان له دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان چووه‌ته گیانی ژنان و پیاوانی روناكبیر و سیاسی و رۆژنامه‌نووس له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه وه‌ك پاڵه‌وان و جوامێر ماونه‌ته‌وه و كه‌س پێینه‌گوتوون ئێوه تاوانبارن، به‌ڵكو ده‌ستخۆشانه‌یان لێكراوه و بوونه‌ته ده‌ست راست و چه‌پی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌م، بۆیه ئه‌و دیارده‌یه درێژه‌ی هه‌یه. به‌راستی ئه‌و دیارده‌یه له ناخه‌وه هه‌ژاندمی، بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه كه‌سێك هه‌ست به مه‌رگی خۆیبكات و به قه‌له‌مه‌كه‌ی هاواربكات كه ده‌ستێك هه‌یه بۆ كوشتنی و چه‌ندجارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و كه‌یسه‌كه‌ی بردبێته لای وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات كه هه‌موولایه‌كمان ده‌زانین ئه‌و جۆره ده‌زگایانه ئه‌ركی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی وڵاتیان له ئه‌ستۆدا، ئا له‌و كاته‌دا بێن له ناو زانكۆ و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆتدا بتبه‌ن و تیرۆرت بكه‌ن. ئاخۆ جگه له جه‌نگڵستان چ ناوێك له‌م هه‌رێمه ده‌ندرێت. به‌راستی له‌وه ناخۆشتر نییه، ببیته شایه‌دی مه‌رگی خۆت و داوا بكه‌یت جه‌لاده‌كانت مردنێكی شایسته‌ی ژیانه تراژیدیه‌كه‌ی خۆت پێببخشنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌ستێك ئه‌و مه‌رگه‌ت پێشكه‌شده‌كات له‌وه و پێش بۆتی باسكردووه چۆن جه‌سته‌ت له رۆحت جیاده‌كه‌مه‌وه. چ له‌وه سامناكتره زه‌نگی مردن لێبده‌یت و كه‌س به هاناته‌وه نێت و وه‌كو ئه‌وه‌ی دونیا له خه‌وێكی قوڵدابێت. چه‌ند شوره‌ییه بۆ نیشتیمانێك ئه‌وه حاڵی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و تاكه‌كانی بێت، چه‌ند كاره‌ساتباره ئه‌و چركه ساته‌ی تیرۆر ده‌تبات و به‌ته‌نیشت وه‌زاره‌تی ناوخۆ وپه‌رله‌مان و حكومه‌ت و شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی پایته‌خت و به به‌رچاوی هاوڕی و هاو شاریه‌كانت بتبه‌ن و به‌بی ماڵئاوایی جه‌سته‌یه‌كی سارد‌و سڕ بۆ باوك دایك و دۆستانت بهێننه‌وه. بیهێنه به‌رچاوتان ده‌ستێك هه‌بێت وا له تۆ بكات و له پێشتریشدا زه‌نگی ئه‌و مه‌ترسیه‌شت لێدا بێت، ئایه گه‌ر زیندوویانكردیه‌وه چ به‌و وڵات و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵًگه‌یه ده‌ڵێت. بێگومان قێزت له هه‌موو شته‌كانی ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له جوانی و رابردووه‌كانیشی، ناته‌وه‌ی جارێكی دیكه چاره‌ی ئه‌و نیشتیمانه ببینیته‌وه و بۆ دوا جار ده‌ڕۆیت و نایه‌ییته‌وه بۆ دیداری.
سه‌رده‌شت گیان، هه‌رچه‌نده له نزیكه‌وه یه‌كترمان نه‌ناسیوه‌وه و ئێستاش له دووره وڵاتیه‌وه گوێم له هه‌واڵی مه‌رگی تۆ بوو، به‌داخه‌وه‌م نه‌متوانیه‌وه به‌شداری ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ت بكه‌م، به‌ڵام بڕوام پێبكه ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و نامه‌یتم له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی خۆێنده‌وه، ئه‌و رۆژه بۆت گریاوم و ده‌مزانی ئه‌وانه‌ی بڕیاریانداوه چاره‌ی ئێمه و مانانیان نه‌وێت ئه‌وه رۆحی ئێمه گه‌وتۆته ده‌ستی ئه‌وان و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت گیانمان له‌جه‌سته‌مان جیاده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ئێمه‌یان بۆ مه‌رگ ده‌وێت، یان به بێده‌نگی یان به‌مردوویی، لای ئه‌وان بوونی ئێمه په‌یوه‌ندی به ژیانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه. بێگومان ئه‌وان ئه‌و كاته ده‌حه‌سێنه‌وه كه ئێمه نه‌بین، بۆیه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌بین. ئێمه‌ش ده‌بی هه‌میشه ئه‌و زه‌نگه لێبده‌ینه‌وه، چونكه له‌م جۆره هه‌رێم و نیشتیمانه‌دا مه‌رگ به‌رده‌وام له پێشوازیماندایه. ئێمه پێویسته له‌مه‌ودوا نامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌ی زه‌رده‌شت بنووسینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌دی مه‌رگی خۆمان بین، چونكه تێرۆر چۆته گشت كونجێكی ئه‌و هه‌رێمه‌وه و كه‌سیش ناتوانێت به‌ری لێبگرێت، چونكه ئه‌وه‌ی داكۆكیلێده‌كات پێشتر زه‌نگه‌ی مه‌رگی تۆی بیستووه و بێده‌نگیش بووه.
* نامه‌یه‌كی شه‌هید "زه‌رده‌شت عوسمان"ه به‌ر له تیرۆركردنی.
