پێموایه قوربانیه‌كانی به‌رده‌م ئازادی، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بێئازادی ههڵناكه. ئازدیش وه‌نه‌بی دیاریه‌ك بێت و هه‌ر گروپ و هێز و ئایدیا و ئایدۆلۆژیایه‌ك، به ئاره‌زووی خۆی چۆنی بوێیت دابه‌شیبكات. وه‌ك به‌ختیار عه‌لی گوته‌نی "ئازادی له‌ت له‌ت ناكرێت" روانگهیهكیش كه شه‌رعییه‌ت به له‌ت له‌تكردن و سنووره‌كانی ئازدی بدات، وه‌ك ئه‌وه وایه به‌ده‌ستی خۆت گۆڕ بۆ نه‌وه‌كانت هه‌ڵكه‌نی.
مه‌لا به‌ختیار له‌م نووسینه‌دا كه به ناونیشانی "شه‌هید سه‌رده‌شت و ئازادی" له سایتی چاو‌دێر له به‌رواری 17/5/2010 بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت:
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌ناو ناوه‌ندێكی نوسه‌رو نوسیندا، خه‌یاڵدانی ئه‌وتۆ بخوڵقێندرێ، كه گوایه ده‌شێ په‌یڕه‌وی له‌ئازادی بێ سنور بكرێ. بۆ ئه‌وه‌ی رهگو ریشه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دیاری بكه‌ین، ئاوڕێك له‌رابردو ده‌ده‌ینه‌وه. له‌مه‌ڕ ئازادیی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، له‌ناو شۆڕشدا، به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان‌و حزبی دیموكراتدا، مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر په‌یدابوو. یه‌كێكیش بو له‌هۆیه‌كانی ساڵه‌های یه‌كتر كوشتن‌یان. پاشان ئه‌م مشتومڕه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی بانچهپهكانهوه، هاته ناو هاوكێشه سیاسیه‌كانی كوردستانی عێراقیشه‌وه. زۆرتریش په‌یڕه‌وانی كۆمۆنیزمی كرێكاری ئه‌م تێزه‌یان هێنایه ئاراوه. خۆشم یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌مێك كه‌وتمه ناو ئه‌و فه‌زایه‌ش. هه‌تا ساڵی 1991 بۆ 1992 چه‌ند جارێك ئه‌و دروشمه‌م وتۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌زمون ده‌ریخست، دروشمێكه، له‌ناو واقعدا جێگه‌ی بكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت خزمه‌تی ئازادایش ناكات. به‌ڵكو هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و دروشمه بون، له‌هیچ شوێنێكی كوردستان‌و دنیا سهركهوتنیتان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ته‌نانه‌ت له‌ناو خودی حزبهكانیشیاندا. هه‌ر بۆیه، له‌ناو هێزه چهپهكانیشدا، به‌لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه، ئه‌م تێزه، ئێستا كه‌م پێزه.
دیاره به‌ستنه‌وه‌ی چه‌مكی ئازادی بێسنووری سیاسیش به مانیفێستی حزب و ده‌رهاویشته ئایدۆلۆژیه‌كان، هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسیه‌كانی ئێمه‌یه كه به‌رامبه‌ر به ئازادی ده‌یكه‌ن. له‌مه‌ش ترسناكتر موخاته‌به‌كردنی ئه‌و ئه‌قڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادیه‌ك كه به‌ر له‌وه‌ی ئاشنابین به جه‌وهه‌ری، كلك و باڵی كراوه. به دیوێكی دیكه پاشه‌كشێیه‌كی مه‌ترسیداره، روانگه‌ی سیاسیه‌كان به‌و شێوه‌یه ئاراسته بكرێن. كاتێكیش سیاسی پرسی ئازادی بێ‌سنوور ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌وكاته خودی ئازادی وه‌ك كایه‌كی سروشتی له نێو مه‌حفه‌لی مرۆیی‌دا بوونی نامێنێت، به‌ڵكو ده‌كری ناو له‌م دیده‌ی سیاسیه‌كان بنێین به‌رژه‌وه‌ندی باڵا، یان خستنه‌وه‌ی گومان، یان هه‌ر شوناسێكی دیكه كه قابیلی بێ‌بڕوایی ئه‌وان بێت له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی ئازادی‌دا. پێشموانییه بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی ئازادی، په‌یوه‌ندی به خودی ئازادیه‌وه هه‌بێت. دیاره خاوه‌نی ئه‌م نووسینه و هاوبیرهكانیشی ویستیانوایه له‌ژێر رۆشنایی رۆژگارێك كه تاكو ئێستا ساغنه‌بۆته‌وه ئاخۆ ده‌توانین به ئه‌زموون وه‌ریگرین، یان نا. دێت قسه له‌سه‌ر داخستنی كه‌یسی ئازادی بێ‌سنوور ده‌كات كه بێگومان نه‌ك له كوردستان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی وڵاته پیشكهوتووهكانی دنیاش باس و خواسی ئازدی و ئازادی بێقهید و شه‌رتی سیاسی به‌رده‌وام له ناوه‌نده‌كانی روناكبیری و فه‌لسه‌فی و فكریهكاندا جه‌ده‌لی زۆری به‌رهه‌م هێناوه و درێژه‌شی هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه به مه‌رگی كۆمه‌نیست و چه‌پڕه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵات و كوردستان ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ ئازادی وه‌ك قۆناغێكی مێژوویی و ئایدۆلۆژی سه‌یرده‌كه‌یت. لهمهشیانه به هه‌ڵه‌دا چوویت، چونكه ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت به گۆڕستانی چه‌په‌كان ناوی به‌ریت. ئێستا بۆته دیوه‌خانێكی گه‌وره و له جیاتی ئه‌قڵ و لۆژیك، فیوداڵ و بنه‌ماڵه و له باتی سه‌رمایه‌ی مرۆیی، به كاڵاكردنی ویژدان و ئینسانی بۆ به‌رهه‌م هێناوین.
دروستكردنی خه‌یاڵدانی ئازادیی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی، وه‌نه‌بێ بنه‌مایه‌كی فهلسهفیو كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت. یان لانی كه‌م، تێگه‌یشتنێكیش له‌سه‌ر لیبراڵیزم، ته‌نانه‌ت له‌ناو به‌شێكی نوسه‌رانیش سه‌ریهه‌ڵدابێت. ئه‌وه هه‌ر هیچ هێزی لیبراڵ له كوردستاندا نیه. كه‌چی ئه‌و خه‌یاڵدانه، لای ده‌سته‌بژێرێك له نوسه‌ران، دروست بووه‌و ئه‌م ئاراسته ئازادییه، لهستونو نوسینه‌كانیاندا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. خۆم باوه‌ڕم وایه ئه‌م ئازاداییه، كه‌متر خزمه‌تی ئازادی كردوه؛ به‌ڵكو خزمه‌تی دوژمنه‌كانی ئازادی زیاتر كردوه. دڵنیاشم ساڵه‌های ئاینده، سه‌ره‌نجامی پێشكه‌وتنی دیموكرسی له كوردستاندا، ئه‌م ره‌وته ده‌گۆڕێ. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌شمان، ئێمه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر نوسینه خهیاڵاویهكهی سه‌رده‌شتی شه‌هید ده‌كه‌ین.
لاوێكی ئاوا، كه خوێندكاری زانكۆیه‌و دواڕۆژێكی گه‌وره چاوه‌ڕوانی بوو، ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و فه‌زای ئازادیی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسییه، خه‌یاڵدانی وا له‌مێشكیدا دروست نه‌كرابێ، چۆن نوسینه خه‌یاڵێكی وای ده‌نوسی!؟ پێشوه‌خت دیاره، هیچ رێسا‌و یاسایه‌ك، رێگه‌ی نادات. كه‌چی چونكه خه‌یاڵدانی وای هه‌بوه، خه‌یاڵه نوسینه‌كه‌ی نوسیوه.
به‌راستی نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه‌سێكی نووسه‌ر و خوێنده‌واری، وه‌ك مه‌لا به‌ختیار به‌و شێوه‌یه قسه له‌سه‌ر ئازادی ره‌ها و شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات. له‌م په‌ره‌گرافه‌دا، نووسه‌ر رێك پێچه‌وانه‌ی چه‌مكی ئازادی بیرده‌كاته‌وه. ناڵێم دژ، چونكه ئه‌و هه‌میشه خۆی به‌به‌شێك له به‌ره‌ی دیموكراسی و ئازادی ده‌زانێت، بۆیه ئه‌ومافه‌ی كه داوایده‌كات ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ لای خۆی و پێده‌ڵێم تۆ هه‌ر هێنده له ئازادی و دیموكراسی گه‌یشتووی تا به‌رده‌كه نه‌كه‌وتۆته ماڵه‌كه‌ت، ئیدی دوای به‌ركه‌وتنی به‌رده‌كه به شووشه‌ی ماڵه‌كه‌ت، تۆش به ده‌ردی روناكبیر و كۆمه‌ڵناسی عێراقی "عه‌لی وه‌ردی" گوته‌نی ده‌بیته‌وه به‌و دهشتهكییهی كه به رواڵه‌ت شارنشینی، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا دواكه‌وتووانه هه‌نگاو ده‌هاوێیت. نووسه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت نووسینه‌كه‌ی سه‌رده‌شت له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی بارزانی، ته‌شهیره و ناوزڕاندنی تێدایه، بۆیه ده‌ڵێت:
من ده‌پرسم: ئه‌گه‌ر ئێستا شه‌هید سه‌رده‌شت بمابایه، نوسه‌رێكی تر، له‌سه‌ر خوشكی خۆی، یان له‌سه‌ر دایكی، یان له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت خزمێكیشی، به‌م شێوه‌یه‌ی كه خۆی نوسیویه‌تی، نوسیبای، ئاسان بوو قبوڵی بكات؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئاسان نه‌ده‌بو. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كهماویشنو به‌رگری له‌و جۆره خه‌یاڵدانی ئازادیی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسیه‌و خه‌یاڵه نوسینی وا ده‌كه‌ن، دڵنیام ئه‌مانیش له‌و بابه‌ته نوسینه دژی ژنیان، كچیان، خوشكیانو كه‌سێكی نزیكیان بنوسرێ، پێیان قوت ناچێ. ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئازادی نه‌گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی په‌لاماری ژن‌و خوشكی یه‌كتر به‌بێ به‌ڵگه بدرێ. په‌لاماریش بدرێ، سزای یاسایی توندی له‌سه‌ره.
له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه، له‌وه ده‌گات كه سه‌رده‌شت مانایه‌كی مه‌جازی بۆ ئه‌و ناونیشانه به‌كار هێناوه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌و زیاتر ئه‌وه بووه، رووی ئه‌و ناعه‌داله‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی مهحسوبیهته بخاته ژێر پرسیاره‌وه، نه‌ك خواستنی كچه‌كه‌ی بارزانی. بێگومان سه‌رده‌شت و ئێمه و مانانیش، باشده‌زانین" كچانی میر، ده‌بی كوڕی پاتشاكان بیخوازن" نه‌ك ئێمه‌ی بی ئه‌سڵ و فه‌سڵ؟!!!. له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌لا به‌ختیار وه‌ك مه‌لاكان و پیاوه مهحافیزكارهكانی وڵات به مه‌نتقی ئه‌وه‌ی كه پێتخۆشه ئه‌و نووسینه له‌سه‌ر ژن و خوشك و دایكی تۆ بنووسرایه، ده‌یه‌وێت رازیمان بكات، بۆیه پێمان ده‌ڵێت ئایه پێتان خۆشه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت، له‌سه‌ر خوشك و دایك و ژنه‌كانتان بنووسرێت. به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و لێكدانه‌وه نا تهندروستهت، تۆ كه نازانیت ره‌خنه و نووسین و ته‌شهیر لێكجیا بكه‌یته‌وه بۆ ناچیت نه‌ختێك خۆت فێره ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیكی و زانستی مه‌جاز بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌كه‌یته‌وه. كاكی برا ئه‌و لۆژیكه‌ی جه‌نابت كه ئێستا به‌كاری ده‌هێنیت، ده‌مێكه ئیكسپایه‌ر بووه و له نێو بازاڕی عیلم و عیرفاندا جێگه‌ی نابێته‌وه قوربان.
تێبینی: ئه‌م نووسینه ئاراسته‌ی كه‌سێك نییه كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، به‌ڵكو جهدهلێكه له نێوان من و نووسه‌رێكدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
