سایتی كوردایه‌تی و پڕ له ڕه‌وشت وبه‌های مرۆڤ دۆستی ( (كوردستان پۆست) ) نووسینێكی پڕ له مه‌عریفه‌و فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی بڵاو كردبوه‌وه به ناو‌و نیشانی ( (نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌دی پاراستن ده‌ڵی ده‌بی ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه‌یه بوه‌ستی) ) به ڕاستیش من سوپاسی ئه‌و برا نه‌جیبزاده‌و جوامێر زادانه وئه‌وخاوه‌ن بنه‌ماڵه نیشتیمان په‌روه‌رانه‌ی كوردستان پۆست ده‌كه‌م كه سه‌رنجمیان بۆ دوو خاڵی گرنگ ڕ‌اكێشا كه من تاكو ئێستا لێی بی ئاگابووم:
- من چه‌ندین ساڵه له پاراستن كار ده‌كه‌م كه‌چی تاكو ئه‌مڕۆ نازانم باره‌گای ده‌زگاكه‌مان له كوێیه!!!
- من له نووسینه‌كانمدا هه‌رچی پاراستن پێی خۆشه جی به جێی ده‌كه‌م كه‌چی تاكو ئێستا نه‌ك كه‌س گوتی ده‌ست خۆش. له سه‌ر ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی له سه‌ر مێژووی سیاسیی هاوچه‌رخ و كوردایه‌تی و داكۆكی كردن له ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان و نووسینی ده‌هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی دۆكیمۆنتی و داكۆكی كردن له سه‌ر مه‌لا مسته‌فای بارزانی، به‌ڵكو به هۆی ته‌له‌فۆنێكیشه‌وه ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیاره به منیان نه‌گوتووه سوپاس، بۆیه من بڕیارم دا به خۆمدا بچمه‌وه و بۆ خوێنه‌رانی كورد هه‌ندێك له به سه‌رهاته‌كانم له گه‌ڵ پاراستندا بگێرمه‌وه چونكه ئه‌وه‌تانی ئه‌و برا كورد په‌روه‌ره عه‌یار بیست و چوارانه پێم ده‌ڵێن له پاراستنه‌و كه‌چی به نه‌كیره‌شم له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.. من باوه‌ڕم وایه یا ده‌بی نه‌كیره بم به‌مه‌ش ده‌بی پاراستن من نه‌ناسێت، یا ده‌بی نه‌كیره نه‌بم واته من پاراستنم. ئه‌و برائازیزانه وایان لێم كردووه نه‌زانم شایه‌تمان به كام ڕا بێنم، ئاخر ئه‌وان كه قسه ده‌كه‌ن گه‌وهه‌ر له زاریانه‌وه غلۆر ده‌بێته‌وه. بیرم له‌وه‌ش كرده‌وه من خوێندنی كۆلێژم له به‌شی زمانی فه‌ره‌نسی ته‌واو كردوو له پاشاندا چوومه ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌و چه‌ندین جار كه‌وتمه به‌ر لێدانی چه‌كی كیمیاییه‌وه و حافیزیم له خۆم ده‌كردبه‌ڵام بۆ ده‌بی ئه‌و براده‌ره‌ی ناوی كامه‌ران مه‌جیده زۆر زۆر به‌وه كامه‌رانه‌و نه‌ك مه‌جید به‌ڵكو زۆر زۆر عگیدیشه قسه‌كانم وه‌كو قسه‌ی به‌عسیه‌ك داده‌نی و كه‌چی له‌و لاشه‌وه پاراستن بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه منیش ئه‌مڕۆكه ناسنامه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی یاخود مووچه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیاری كراوم هه‌بی. ئاخ ئێوه له كوێن بۆ كه‌س پێتان ناگات؟؟چه‌ندین جاریش له سه‌ر سنووره‌كانی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌و قاسمه ڕه‌ش و دۆڵی شێمحه‌مه‌د له تێنوێتی و برسێتی وزریان و شه‌ڕو تۆپ باران خه‌ریك بوو بمرم من نه‌مده‌زانی مانای چیه مرۆڤ به‌ری ڕه‌نجی خۆی بدوورێته‌وه كاتێك هاتینه‌وه شار.. من ته‌واو باوه‌ڕیشم به‌وه هه‌یه كه مرۆڤ هه‌ر كارێكی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد زۆر عه‌یبه پرسیار له و شته پڕوپووچانه بكات. زۆر عه‌یبیشه مرۆڤ منه‌ت به سه‌ر كه‌سه‌وه بكات. چونكه تۆ چی ده‌ڵێی به‌وانه‌ی كه به ئاخ و په‌ژاره‌وه له پێناوی كوردستاندا شه‌هید بوون و نه‌گه‌یشتنه ڕۆژێكی وا كه ئازادی گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف و خه‌ونمان بوو. چی به نه‌وه‌كانیان ده‌ڵێی كه هه‌ندێكیان باوكی خۆشیان نه‌بینی؟؟چی به خانه‌واده‌ی پڕ له قوربانیان ده‌ڵێی ژیانی گه‌نجێتیان به ڕه‌ش پۆشی برده سه‌ر به‌ڕاستی من كه ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌م. به‌ڵام من ئێستا پرسیار ده‌كه‌م بۆچی پاراستن قه‌ت به منی نه‌گوت تۆ له كوێوه هاتی و ڕابوردووت چیه؟؟من بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ڕاگه‌یاندن كارم ده‌كرد ڕۆژێكیان به منیان گوت بۆ ده‌ره‌وه، زۆر به‌رپرسیاره‌تیم گرته ئه‌ستۆوكاری زۆر گه‌وره‌م كرد و قوربانیی زۆرم دا له پێناوی سه‌رخستنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م. كه‌چی ئاخ پاراستن جارێكیان به منیان نه‌گوت تۆ له كوێی و چیت به سه‌ر هات یا ئاگات له خۆت بێت. ئاخر ئه‌وه‌تانی ئه‌و برا پێمه‌ڕانه‌ی كوردستان پۆست هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م لی ده‌كه‌ن كه منیش چاره‌نووسم وه‌كو ئه‌وان له ناوچوونه، چۆن ده‌بی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چوونی لی بكری به هۆی چوونه ڕیزی ده‌زگایه‌كه‌وه‌و كه‌چی تاكو ئێستا له ژیانیدا ناسیاویی له گه‌ڵ كه‌سێكدا نه‌بووه كه له پاراستن بی یاخود هه‌ر هیچ نه‌بی بزانی له فڵان شوێن ئه‌مه ده‌زگایه‌كی سه‌ر به پاراستنه. ؟؟!! ئه‌ی ئه‌و برا ده‌بابه شكێنانه‌ی كوردایه‌تی وشه‌ره‌ف و مه‌ردایه‌تی پێم ده‌ڵێن من وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك له‌وده‌زگایه مووچه‌م هه‌یه ئه‌ی كوانی من تاكو ئێستا له‌و ده‌زگا به ناوبانگه دینارێكی سوتاوم وه‌رنه‌گرتووه؟؟
من زۆر بیرم كرده‌وه له ژیان و ڕابوردووی خۆم و ژیان و ڕابوردووی ئه‌وان و گه‌یشتمه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه:_
من گوناهی گه‌وره‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌م كردووه كه ئه‌و تاتۆ له سه‌ر قۆڵانه نه‌یان كردوه:
1- له‌و كاته‌ی من پێشمه‌رگایه‌تیم ده‌كرد ئه‌وان له خزمه‌تی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسدا بوون، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی بوو كه له ژیانمدا كردم چونكه گه‌ر منیش وه‌كو ئه‌وان به‌عسی بوومایه هیچ نه‌بوایه ئێستا من نووسینی له‌و بابه‌ته‌م نه‌ده‌نووسی و بیرم له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌كرده‌وه‌و خه‌ونم به ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه ده‌بینی وستراتیجیه‌تی گیرفانم ده‌كرده ئامانج.. كه‌سیش نه‌ی ده‌توانی پێم بڵی نه‌كیره وبی شه‌رمانه، ئه‌وه نیه به ناوی نیشتیمان په‌روه‌ریه‌وه نووسینی به‌عسیه كۆنه‌كان وئه‌ولادی جاش وخۆفرۆشی كورد‌و عه‌ره‌ب به عه‌ره‌بی له سایته‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه‌چی له ته‌نیشت ئه‌و نووسینانه‌وه ئه‌وه‌ی بڵی من شانازی به كوربوونمه‌وه ده‌كه‌م ڕیسوای ده‌كه‌ن و شتی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن؟؟
2- من هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م كرد زانكۆم ته‌واو كرد‌و بوومه خاوه‌ن یه‌كه‌مین تیۆری ڕه‌خنه‌یی له ئه‌ده‌بی كوردیدا بڕوانه ( (تیۆری بنیاتی شاراوه) ) -له سایتی كڵاو ڕۆژنه‌و ئه‌مڕۆ-چونكه ده‌بوایه من وه‌كو ئه‌وان نه‌خوێنده‌وار بوومایه‌و به چوار ده‌سته ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرامایه‌و ئێستا له‌سه‌ر كاری ئاژاوه نانه‌وه له كوردستاندا‌و له تێك دانی عه‌قڵ و هۆشی لاوان و له درۆ كردن و بی ئابڕوویی مامۆستا بوومایه و مانگانه به هه‌زاران دۆلارم له سه‌ر ئه‌و كارانه‌م له سه‌رچاوه‌ی جیا جیاوه وه‌رگرتایه.
3- من زۆر په‌شیمانم له‌وه‌ی داوای هێور بوونه‌وه‌و گفتوگۆی فیكری و ڕۆشنبیری ده‌كه‌م و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندنیش ده‌گرم كه له‌و حزبه‌دان كه پاراستنی تێدایه‌و منیش ئه‌ندامێكی پاراستنم ئه‌مه چه‌ندی به چه‌نده ئاخر من تاقه كه‌سێك بووم له‌و ناوه‌نده ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌م گرت؟؟!!. من ده‌بوایه وه‌كو ئاگری ژێر كا خه‌ڵكی هانده‌م كه دژی به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی خۆی كاربكاوله سه‌ره‌وه نیشتیمان په‌روه‌ر بم و له ژێره‌وه ش خایه‌ن.
4- من زۆر بیرم له ووشه‌ی ( (نه‌كیره) ) كرده‌وه كه بۆچی ئه‌و برایانه‌م به من ده‌ڵێن نه‌كیره له‌و كاته‌ی منیش مر‌ۆڤم و خاوه‌ن هه‌ست و نه‌ستی خۆمم وته‌نانه‌ت له ژیانمدا من بیرم له خۆم نه‌كردبوه‌وه كه هه‌م یا نیم ئاخر خواش به كه‌سی نه‌گوتووه نه‌كیره، ، من نه‌متوانی ڕسته‌كانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له بیر كه‌م كه وه‌كو نه‌كیره‌یه‌ك سه‌یری كوردی ده‌كردو ده‌یگوت ئه‌وه‌ی به‌كه‌ڵك دێت واته ئه‌وه‌ی نه‌كیره نیه بیكه‌نه سه‌رباز ئه‌وی دی وه‌كو نه‌كیره‌یه‌ك له ناویان به‌رن نه‌كیره ژیانی بۆچیه؟؟ باشه چۆن ده‌بی ئه‌وان وه‌كو ڕه‌فیق عه‌لی ڕه‌فتار بكه‌ن و به‌من بڵێن وه‌كو ڕه‌فیق حزبی قسان ده‌كا؟؟ئاخر مرۆڤێك كه نه‌كیره بوو شایه‌نی ئه‌وه‌ی نیه نه له‌سه‌ری بنووسی و نه‌هه‌ڕه‌شه‌شی لی بكه‌ی و نه به پاراستنی دابنێی، به ڕاستی ووشه‌ی نه‌كیره زۆر له گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌نفال كردن‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه ماقووڵه كه‌سانێكی پۆست كوردیزم وه‌كو سه‌دام حوسێن بیركه‌نه‌وه؟؟ئه‌ی پاراستن بۆ نایه‌ته وه‌ڵام؟؟ هیچ نه‌بی بڵی كاكه ئێمه ئه‌و كابرا ( (نه‌كیره‌یه) ) ناناسین. ؟؟
5- به ڕاست ئێوه خاڵێكتان له سه‌ر ناوچه‌وانم كردبوو، سه‌ره‌تا بیرم بۆ گاڵته له گه‌ڵ كردن چوو وه‌كو كاریكاتێرێك دوایی خاڵی مرۆڤێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست و نیشتیمان په‌روه‌رو كوردپه‌روه‌رم بیر كه‌وته‌وه كه كوڕی مرۆڤێكه هه‌موو دنیا له بۆی ده‌ست له سه‌ر سینگه، له ڕاستیدا ئێوه مێدالیای شانازیه‌كی واتان له به‌رۆكم دا كه خه‌ونم پێوه نه‌بینیوه به ڕاستی ئیش هه‌ر له پیاوان ده‌وه‌شێته‌وه و سوپاس بۆ ئه‌و ده‌به‌نگیه‌تان.
6- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
