له‌م کاته نازك و ئاڵۆزه که پڕۆسه‌ی دیمکراسی و ئازادی عیراق به‌گشتی و کورد و کوردستان به‌تایبه‌تی که‌وتۆته مه‌ترسیه‌ك و دڵه‌ڕاوکێه‌ك که عه‌ره‌به‌کان خه‌ریکن ئێمه‌ی کورد په‌راوێز بکه‌ن ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ... بۆیه به پێویستم زانی به کورتی تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته... !!!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بڵێم ئیسرائیل ئه‌و نه‌ته‌وه بچووكه به قه‌واره و زل به بوون و توانا... که توانیویه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی خۆی دامه‌زرێنێت سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ی ده‌ورو به‌ری دڕێژه به بوونی بدا... ئیسرائیل له 14/05/1948 له‌پاش کۆتایی هێنان به جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ماوه‌یه‌کی که‌م و به‌ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێك پێش کۆتایی هێنان به ئینتیدابی به‌ریتانی.. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی خۆیی ڕاگه‌یاند... ئه‌م دامه‌زراندنه له کاتێك بوو که ناوچه‌که چه‌ڵه‌ژابوو و عه‌ره‌ب لاوازبوو... دیاره ئه‌م ده‌وڵه‌ته له یه‌کگرتنی ئیسرائیلیه‌کان له دایك بوو، هه‌ڵبه‌ته لۆبی یه‌هودی له ئورپا کاریگه‌ربوو له‌ئه‌نجامی پڕۆژه‌که... وسه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیه‌کانیان بوون له‌گه‌ڵ به‌رپراسانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا... دیاره ئه‌مه له‌کاتێك له دایك بوو پاش کومه‌ڵ کوژه‌که‌ی جووله‌که‌کان له لایه‌ن نازیه‌کان، سه‌رمایه‌دارانی جوله‌که‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانیان کاریان بۆ پێکهێنانی ئه‌و ده‌وڵته ده‌کرد به‌به‌رده‌وامی... هه‌تا ئێستا به‌رامبه‌ر بتر له (220) ملیۆن مرۆڤی عه‌ره‌بی وبتر له ملیارێك موسڵمان ڕاوه‌ستاوه و خۆیی ڕاگرتوه... نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌رزێك ده‌ژیت که ڕوبه‌ره‌که‌ی نزیکه‌ی (22150) کیلۆمتر دووجاره، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی هه‌یه، ده‌ستی به‌دانانی ژێرخانێکی ئابووری و سه‌ربازی به‌هێزی هاوچه‌رخی بۆخۆی کرد، دیاره ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌رکرده‌کانیان دژ به‌یه‌ك نه‌ده‌وه‌ستان ئیستایش دژی یه‌کتر ناوه‌ستن سه‌ره‌ڕای جیوازی ئایدۆلۆژی نیوان پارته‌کانیان.. !! ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده ساڵ پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵته‌که‌یان توانیان (10) تون یۆڕانیۆم له نه‌رویج بکڕن و له بوواری جوراو جۆر به‌کاری بێنن و ئێستا خاوه‌ن بتر له (240) مووشه‌کی ئه‌تۆمین.. بۆیه ئیسرائیل ده‌بینین به‌رده‌وام قسه‌کانی له‌سه‌ر چاوه‌ی به‌هێزه‌وه ده‌کا. ! دیاره جۆله‌که‌کان توانیویان نه‌ك به‌ته‌نیا ماڵی ئیسرائیلی له ئیسرائیل ڕێکبخه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا شاده‌ماری ئابووری و ڕاگه‌یاندن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه... ده‌بینین ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه توانیویه‌تی زامنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکا، به‌جۆرێکی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ توانیویه‌تی یارمه‌تی جۆراوجۆر ووه‌رگرێ له ووڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت لۆپی یه‌هودی... لێره جێگای خۆیه‌تی که بڵێین ئیسرائیل توانیویه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دامه‌زرێنی سه‌ره‌ڕای که‌مینه‌ی سه‌رژمیری جوله‌که و بچووکی نیشتیمانه‌که‌یان... ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیر بۆچونی جوله‌که‌کان و پاداگرتنیان له‌سه‌ر مان یان نه‌مان، دیاره ئه‌و بیر‌و بۆچوونه‌ی که له ڕۆژئاواوه ووه‌ریان گرتوه، وواته ئه‌و یه‌هوودیانه‌ی له ئه‌وڕوپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو نیشتیمان توانیویانه ئه‌م پلانه به‌یارمه‌تی ووڵاتانی ڕۆژئاوا داڕێژن، دیاره ئه‌مانه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانیان ناوه‌ته پێش خۆیان، بۆیه پلانی به‌رگیریان بۆ داڕێشتووه.... دیاره توانیویانه ڕۆشنبیری ڕۆژهه‌لات له بیر‌و بۆچونی جوله‌که‌کان بسرنه‌وه و‌بیکه‌نه ڕۆشنبیریه‌کی ڕۆژئاوایی لیبڕالی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه به هه‌لێکی مێژوویی ده‌زانن که مان یان نه‌مانی ئیسرائیلی به‌دواوه‌یه... بۆیه له‌هه‌موو یه‌هوودیه‌کی زانای ڕۆژئاوا ســـوودیان ووه‌رگرتوه وبه‌فیڕۆیان نه‌داوه، هه‌ڵبه‌ته زۆرینه‌ی زانا‌و ئاکادیمیه‌کانی ڕۆژئاوا به‌ڕه‌گه‌ز یه‌هوودیین.. بێت و سه‌یری مێژووی سه‌رکرده ئیسرائیلیه‌کان بکه‌ین له بن گۆریۆن هه‌تا ده‌گاته شه‌مۆن پێرێز ده‌بینین چه‌نده تێکۆشه‌ر بوون و خه‌باتیان بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان داوه، له‌نێو خۆیان بڕوایان به لێبوردن بووه ئێستایش کاری پیده‌که‌ن، ئه‌م ده‌وڵه‌ته بچووکه پێشکه‌وتوه له خۆیه‌وه نه‌هاتۆته دی و له‌دایك نه‌بوه، دیاره ئه‌مه له تێکۆشان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری یه‌هودی و سه‌رکرده‌کانیان بووه، وواته نه سه‌رکرده‌کان فه‌رامۆشی جه‌ماوه‌ری کردووه، ونه جه‌ماوه‌ریش سه‌یرکه‌ر بووه (متفرج) بووه، وواته نه‌ته‌وه و سه‌رکرده پێکه‌وه تێکۆشیون بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، دیاره ئه‌مانه له ئه‌زموونی ووڵاتان فێربون توانیویانه ستراتیجیه‌کی بته‌وه بۆ خۆیان داڕێژن... به‌م جۆره ئیسرائیل ماڵی یه‌هودی ڕێکخستوه و تاڕاده‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌کیانیان گه‌یاندۆته کناری ئارام و ئاستی پێشکه‌وتووی ئابوری وزانست... بۆیه ووه‌کو پێشتر ووتمان ئیستراتیجیه‌کی بته‌وی داڕێشت که له ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی پێ‌کرد به‌جۆرێك ووه‌ك تاکه ئیستراتیجیه‌كه توانیویه‌تی زاڵ بێته سه‌ر ئابووری و ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و زانسته‌کان به جۆره‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهان، دوایی سووده‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زامن کردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیل.
ئه‌مه توزقاڵێکی که‌م بوو له مێژووی ئیسرائیل ده‌با بزانین ئێمه‌ی کوورد له کویی ئه‌م جیهان ژیاوین، له‌ماوه‌ی (18) ساڵ حوکم رانینی خۆی به‌ده‌ست به‌رپرسانی کورد له چ ئاستێك و گه‌یشتۆته چ ئاستێکی ژیانی هاوچه‌رخ... پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م و دابه‌شکردنی کوردستان و نه‌ته‌وی کوردستانی به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت، ده‌بوایه کورد له‌و کاته جه‌ختی له سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکردایه و یه‌کیان بگرتایه... ئه‌و کاته ناوچه‌که سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و دروست کردنی ده‌وڵه‌ت و کیانات بوون، که‌س بیری له ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی نه‌ته‌ویی کورد نه‌ده‌کرد بۆیه گۆڵکرایه سه‌ر کورد، ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کیان بوو بیکه‌ن کردیان و هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌ده‌ستی جێوازی بیر و بۆچوون و له‌یه‌ك دابڕاندن ده‌ناڵێنی یه‌ك به‌دوژمنی یه‌ك ده‌زانین نه‌مان توانیوه له‌سه‌ر یه‌ك مێز پێکه‌وه کۆبینه‌وه ئیستراتیجیه‌ك و ئایدیولۆجیه‌كی بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وی داڕێژین... !!!
پاش ڕاپه‌ڕینه‌کی به‌هاری 1990 ئه‌وه ده‌ور و به‌ری (18) ساڵه کورد له باشووری کوردستان خاوه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تی خۆیه‌تی، به‌ڵام به بیر و بۆچونی جیواز و بچراو، هه‌تا ئێستا کورد نه‌یتوانیوه سه‌ری په‌ته بچراوه‌که ببینێته‌وه و کرێێ بدا، ئه‌م حکومه‌ته هه‌تا ئێستا نه‌بۆته خاوه‌ن راگه‌یاندنێکی حکومی فه‌رمی یه‌کگرتووی خۆی، سه‌یرکه سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنی چه‌ندین که‌ناڵی ته‌له‌فزێونی کوردستانی.. !! به‌داخه‌وه هه‌ر که‌ناڵێك بۆ خۆی گۆرانی و ئاهه‌نگی جیواز ده‌ڵێ، ئه‌م هه‌موو که‌ناڵانه سه‌ر به پارته‌کانن، دیاره ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێوازی نێوان ئایدولۆجی پارته‌کان، هه‌ر پارتێك ده‌ترسێت ده‌ست که‌وته‌کانی خۆی له‌ده‌ست بدا، دیاره کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کردۆته قوربانی حیزباکانیان، نه‌یانتوانیوه ستراتیجیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دانێن، ئایه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌م هه‌ستیاری سه‌رکرده‌کانمان... !؟ یان لاوازی کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن ڕۆشنبیری و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی.. !؟ هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگه سه‌رکرده و سه‌رۆك دروست ده‌کا.. گه‌ر کۆمه‌ڵگه نه‌بێ ئه‌وانێش بوونیان نابێ... من ده‌مه‌وی لێره ئاماژه به‌وه بده‌م، پێش چه‌ند ڕۆژێك ڤستڤالی هه‌ورامان له ناوچه‌ی هه‌ورامان کرا، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌بوو له‌م ڤیستڤاڵه به‌ڕێز به‌رهه‌م سالیح سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کوردستان ئاماده‌ی بوو... ووتارێکی پێشکه‌ش کرد.. ئه‌م ڤیستڤاڵه به‌هه‌ژاری ڕاسته‌و خۆ به‌ته‌نیا که‌ناڵی کورد سات و گه‌لی کوردستان بڵاویان ده‌کرد.. !!!! لیره من ئه‌وه‌م که‌وته بیر که هێشتا ئێمه بیر له حیزبایه‌تی ته‌سك ده‌که‌ین، دیاره ئه‌مه من نایڵێم ئه‌مه واقعێکه گه‌لی کورد به‌گشتی به‌ده‌ستی ده‌ناڵێنی... ئێمه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌مانه‌وێ کورد و کوردستان سه‌رکه‌وێ ده‌بی له سره‌وه ده‌ستی پێبکه‌ین وواته حکومه‌ت ده‌بێ حکومه‌تی تیکرای گه‌لی کورسستانی بێت سه‌رۆکی کوردستان سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی نه‌بێ ئێمه ووه‌ك سه‌رۆکی گه‌ل بیبینین... جه‌نابیشی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتیمان سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حیزب بزانی بیبینێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ل وه‌زیره به‌ڕێزاکانیش... ده‌بێ به هیچ حاڵێك کومه‌ڵگه په‌راوێز نه‌که‌ن، کۆمه‌ڵگه ئاگاداربێت له هه‌موو ڕێککه‌وتنێك و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و ڕێککه‌وتنه هاتۆته ئه‌نجام، وواته ڕێککوه‌تنی پشت په‌رده نه‌مێنێ... له‌کۆتایی ده‌مه‌وێ قسه‌کانم له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به جۆرێکی پوخته‌یی بخه‌مه به‌رده‌ست:
** جیا کردنه‌وه‌ی حکومه‌ت له حیزبه‌کان و له‌یه‌ك جیاکردنه‌وه‌ی (3) ده‌زگا حکومه‌تیه‌کان.. ته‌شریعی وته‌نفیزی وقه‌زائی.
** جێبه‌جێ کردنی دانان و کارکردن به ده‌ستووری کوردستان و ته‌جاوزی کۆسپاه‌کان و دانانی یاسایه‌ك که له‌گه‌ڵ جیهانی هاوچه‌رخ بگونجی.
** هه‌وڵدانی جدی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وی کوردی.
** دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێونی حکومه‌تی پرۆفیشێوناڵ.. وابزانم (18) سـاڵ ماوه‌یه‌کی کورت نیه که بیکه‌ینه ئه‌زمون، و که‌م و کورتیه‌کان ڕاست بکه‌ینه‌وه.
** بته‌و کردنی په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگه و حکومه‌ت نه‌ك کۆمه‌ڵگه و حیزب، وواته هوشیارکردنی کۆمه‌ڵگه، که حکومه‌ت حکومه‌تی کۆمه‌ڵگه‌یه گه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌م حیزب بێ یان ئه‌و حیزب.
** دیاری کردنی ماڤ و ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، وواته دابین کردنی ماڤی هاووڵاتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ داوای ئه‌رکه‌کانی لێ بکرێ و سزای ئه‌وانه بدرێ که جێبه‌جێی ئه‌رکه‌کانی ناکا.
** جیا کردنه‌وه‌ی کێشه ناوخۆیه‌کان له‌گه‌ڵ کێشه ده‌ره‌کیه‌کان، و نه‌گواستنه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو کوردستان بۆ به‌غدا یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هریم به‌گشتی.
** هه‌وڵدان بۆ برزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵگه.
** هه‌وڵدان بۆ ڕزگارکردنی هه‌رسی مرۆڤی کوردی له ئه‌و بیر و بۆچۆنه دواکه‌وتوه که هێلانه‌ی به‌ستوه له نێو مێشکی به‌ره‌و کراوه‌یی و پێشکه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ ئایدیولۆجی هاوچه‌رخ، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی سه‌ر شانی به‌رپرسانی کۆمه‌ڵگه و ده‌زگا حکوومی و مه‌ده‌نیگانه.
** هه‌وڵدان بۆ رێکخستن و دانانی ووتاری سیاسی کوردی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی به‌غدا.
** هه‌وڵدان بۆ به‌شداری له پڕۆسه‌ی حکومه‌تی به‌غدا به شێوازی کوتله‌ی کوردی هرێم، نه‌ك به‌جۆرێکی په‌رد و بڵاو و تاکه حیزبی، دیاره کورد و هرێمی کوردستان پێکه‌وه له‌نێو یه‌ك پاپۆرن، خوانه‌خواستا پاپۆری کوردی نقم بێ هه‌موو پێکه‌وه ده‌خنکێ و بێجێوازی.
** له‌کۆتایی ده‌ڵێم ئه‌رکی سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگه‌یه کۆبێته‌وه و بێته پشت و په‌نای حکومه‌ت... ئه‌گه‌ر زوڵمی کرد لێی قه‌بۆڵ نه‌کا و یارمه‌تی بدا به‌ڵکوو نه‌یکا... و به‌پێچه‌وانه‌وه له چاکه‌کان له‌گه‌ڵیبێت، هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگه سه‌رکرده و سه‌رۆك دروست ده‌کا.
محمود برزنجی
barzangy@hotmail. com
2010-05-11
کوردستان نێت: ئه‌و بابه‌تانه‌ی به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه، له‌بڵاوکردنه‌وه دواکه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
