ئه مه ناونیشانی فیلمێکی ڕیالیستی ڕه خنه ی ڕامیاری سه رده مانه بوو، که له که ناڵی ته له فزیۆنیmbc پێشاندرا؛ ماوه ێک له وپێش٠ ئه م فیله سه رنجڕاکێشه، نیواونیو به زمانی تورکی/ کوردی، له ئه سته مبۆڵی شاری تورکیا ده رهێنراوه٠ دیاره که به رهه می برایانی باکوری کوردستانه، له به ر ئه وه ی ڕابردوێکی نزیکیان له کاری سینه مای ناو توکیا هه یه، هه ر له یه لماز گوناوه به بوێرانه توانای به ئاشکرای سیمای نه ته وه یی له کاره هونه ریه کانه وه ئازار وئه ندیشه ی ڕامیاری له خۆ بگرێت٠ ئه گه رچی ئه مڕۆ له باشوری کوردستان هه وڵێک له ئارادایه، به ڵام هێشتا نه گه یووه ته قۆناغێکی ته واو٠
فیلمی ناوبڕاو﴿ ﴿﴿سۆزێکی گه وره له دڵێکی بچوک، ده رهێنه ر و زۆربه ی ئه کته ر و ئه وانه ی که له دیو کار له سه ر به شه کانی دیکه ی ده که ن، به وه رگێرانی بۆ زمانی عه ره بیش بێگومان هه ر کوردن٠ له ڕووی ده رهێنان و وێنه گری و نواندن تاکه فیلمێکی کوردیه که به م شێوه یه له سه ر ئاستی سینه مای جیهانی کاری بۆ کرابێت، و ناتوانرێت بخرێته هاوسه نگی پێوانه له گه ڵ هیچ هه وڵێکی سینه مایی کوردی دیکه٠
ناوه رۆکی فیلمه که واتا سیناریۆکه ی، که به ڕاستی جێگه ی ده ستخۆشیه، باس له ڕووداوێکی ناو شاری ئه سته مبوڵ ده کات، که چۆن حوکمه تی تورکیا به هه ردووده ستگای پۆلیس و میدیا، به ڕووداوی ترۆرو دژه ترۆر به خه ڵکی نیشانده ده ن٠ له ڕاستیدا، سه ره تای فیلمه که پۆلیش ژنه کوردێکیان خستۆته ژێر چاودێری و دوای که وتوون؛ ژنه کورده ئه ندامیP. K. K هۆشیاره که له مه لا س دایه٠٠ هه ر بۆیه به هه ڵه داوان له ڕێی گه ڕانه وه دا، ده زانێ که ناتوانێ خۆی له ده ستیان رزگاربکا، خۆده کابه ماڵه وه، که له نهۆمی دووه می ئه پارتمانێکدا له گه ڵ خۆشک و شووه که ی و خوشکزاێک، که کچۆڵه ێکی چوارساڵانه یه ده ژیت٠ به هاتنه وه ی یه کسه ر ئاگاداریان ده کاته وه که هه موو لاێکیان گیراوه، ته نها ڕووبه ڕووبوونه وه و مه رگه سات نه بێ! به خێرایی خۆیان چه کدار ده که ن وبه ده مانچه و نارنجۆک، له په نجه ره وه ده ست به ته قه کردن ده که ن٠ پۆلیسی تورکی شاڵاو بۆ ناوچه که ده به ن، ته واوی ده ر و دراوسێکان ده خه نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، له گه ڵ جاڕدانی خۆبه ده سته وه دا ن، به ئارپێجی ئه پارتمانه که داده گرنه وه٠٠ ماڵی به رامبه ر که پیره مێردێکی کۆنه پارێزه ری خانه نشینکراوی تورکه، هه رچه نده له کاتی پێکدادانه که پۆلیس ماڵی ئه میش ده خه نه ژێرچاودێری خۆیانه وه٠ دوای ته واو بوونی ئۆپراسیۆنه که، کوژراوه کانیP. K. K یه که یه که ڕاده گوێزنه ده ره وه، مناڵه که نه بێ! له ئاگردانه که وه ده رده چێ که س دیقه تی نادا، تاده گاته به رده می ده رگای ماڵه دراوسێکه وله ده رگایان ده دات٠ خزمه تکاری پێره مێرده دراوسکه که نیزه کێکی کورده، که ده رگاده کاته وه و چاوی به مناڵه که ده که وێت که برینداره، یه کسه ر ده رگاکه به ڕوویداده خاته وه٠ به ڵام که خاوه نماڵ ده پرسێ کێیه؟! که نیزه که ش ده ڵێی که س نییه٠٠ مناڵه که دووباره له ده رگه ده داته وه! پیره مێرد ئه وساته گه یشتۆته لای ده رگاو که نیزه ک به ترسێکه وه ده ڵێ مناڵێکه! که دووباره ده رگاکه ده کاته وه، پیره مێرده که مناڵه که ده بینێ که خوێنی لێده تکێت٠٠ هه ربۆیه به سه رسوڕماوی و په شۆکاو له کچۆڵه که نزیک ده بێته وه و ئاوڕبۆ هه ردوولای ڕێڕه وه که ده دا، تا دڵنیابێت که که س چاوی لێنییه، ئه مجا به زه یی پێدادێته وه و ده یباته ژووره وه٠ پیره مێرد له به ر ترسی حوکمه تی تورکیا، ئاوڕێ له که نیزه ی خزمه تچی ده داته وه و پێیڕاده گه یه نێ که ئه مه نهێنیه و نابێت لای که س باسی ئه م کچۆڵه یه بکرێت٠ ئینجا خۆی ده گه ێنێته ده رمانخانه ێک و برینپێچ و ئسپرتۆ و دیتۆڵ بۆبرینی مناڵه که ده کڕێ و ده گه ڕێته وه٠ دوای چاره سه رێکی سه رپێیی برینی، مناڵه که خه وده یباته وه و، خزمه تچیه که ش ده ڕوا؛ پیره مێردیش ده چته سه ر چاپکردنی بابه تێک به ناوی:- " دیموکراسی له ده وڵه ته وه بۆ خه ڵک"٠ لێره دا ده رهێنه ر ژیرانه بینه ر ده خاته به ر دوو ڕوانگه:-
١- کێشه ی نه ته وه ی کورد له باکور، له ڕونگه ی ده وڵه تی سه ربازی تورکیا و بچوککردنه وه ی بۆ P. K. K و به ره نگاربوونه وه ی ترۆر٠
٢- کێشه ی نه ته وه ی کورد له تورکیا له گه ڵ خه ڵکی تورک خۆی٠ به تایبه تی له ڕێگه ی مناڵێکی چوارساڵه، ئه ویش کچ! چونکه مناڵ و کچ ده که ونه ناو هه مبانه ی بێتاوانی و سه رنجوسۆزڕاکێش٠
کێشه که لێره داده که وێته نێوان پیاوێکی یاسازانی تورکی به ساڵاچوو له گه ڵ مناڵێکی کوردزمانی پاشماوه ی ڕواوه که، که پیاوه که هه رچی هه وڵێک ده دا تابه زمانی تورکی تێیبگه یه نێ و، کچۆڵه که ش به لاساری ته نیا کوردی ده زانێ و به کوردیش هه رچیه ک ده ڵێت کابرا تێیناگات، ناچار که که نیزه که خزمه تچیه که دێته وه، ده بێته ئاوزنگی په یوه ندی نێوانیان٠٠ دوای ناوپرسی و چه ند پرسیارێکی هه مه ره کی، کابراده زانێت که به کوردی ده پهیڤن، پێی ناخۆشه، بۆیه به خزمه تچیه که ی ده ڵێ که به زمانی تورکی له گه ڵیابدوێ! هه رچه نده پیره مێرد به ناوێکی تورکی مناڵه که بانگ ده کا، هه ربۆیه خزمه تچیه که له وه زێتر ناتوانێ دانبه خۆیدا بگرێت و، به ڕوو ده ته قێته وه:" گوێگره! کاتی خۆی ناوی منت گۆڕی بۆ تورکی، بێده نگ بووم! به ڵام ئه مه نا!! خۆخۆت به ڕۆشنبیر ده زانی٠٠جه نابی پارێزه ر٠٠! پیاوه که ش که ده زانێ چارێکیتر نیه و کات گۆڕاوه، بۆیه بێده نگ ده بێ٠ به ڵام وازله کچۆڵه که ناهێنێ و هه میشه له هه وڵی فێرکردنی تورکیه بۆی٠ کچۆڵه که ش هه ر کاتێک توڕه ده بێ به کوردی جوێنی پێده دا٠ ڕۆژێک له ده رگا ده درێت، کچۆڵه که به په ڵه خۆی له ژێرمێزه که ده شارێته وه! پیره مێرد قژی کچۆڵه که واته ڕۆژین کورتده کاته وه و سه ریده شواو ده یباته بازار و جلی جوانی بۆده کرێت٠٠ به ڵام ڕۆژین هه میشه ده گرێت و پرسیاری دایک و باوکی ده کات٠ له به ر ئه وه ی له یه کتری ناگه ن و هه میشه ی خزمه تکاره که یان له گه ڵ نییه؛ ڕۆژین نایه وێت فێری زمانی تورکی بێت، پیره مێرد ناچارده کات که بچێ فه رهه نگێکی زمانی تورکی- کوردی بکرێت و تا له ڕۆژین بگات٠٠ به ڵام کابرا هه ر هه وڵ ده دات تا له ڕێی کوردانیتر خزموکه سی په یدا بکات٠ ده چێته لای براده رێکی کۆنی که کورده و دانیشتووی ئه سته مبوڵه، ته واوی به سه رهاته که ی بۆده گێڕێته وه و به ده ستی کورده ی ده سپێرێت٠٠ دیاره که هۆردوکیان هۆگری یه کتر بوینه، بۆیه پیره مێرد له کاتی ڕۆیشتنی ڕۆژین ده چێته به رپه نجه ره ی باڵه کۆنه که و ڕۆژینیش ئاوڕی لێده داته وه٠
