شادمان ڕۆسته‌م مسته‌فا – سوید: کۆماری تورکیا له‌ته‌ک کێشه‌و ئینکاری و پره‌نسیپی تاک نه‌ته‌وە‌یی له‌بارودۆخێکی ئاڵۆزی ته‌واوی جیهان هاته‌کایه‌وه، هه‌ڵواسینی ده‌نگه جیاوازه‌کانی گۆڕه‌پانی ئه‌وکاتی تورکیا له‌دیارترین ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که‌واقعی ئه‌و ڕژێمه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی گه‌لی کورد ڕۆڵێکی کاراو گرنگی هه‌بوو له‌دروستبوونی ئه‌و ووڵاته به‌ڵام هه‌رزوو سه‌رکرده‌کانی ئه‌وکاتی کورد به‌تاوانی جوداخوازی له‌سێداره‌دران و بوونه مێژوو و له‌ته‌ک خه‌ونی ئیمبراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا له‌گۆڕیاننان.
ساڵانێکه‌پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و هه‌رێمه گڕی له‌شۆڕشێک به‌رداوه، که‌م و زۆر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆکه‌ی له‌و ووڵاته هێنده‌یتر شپرزه‌کردوه، ئاخر تورکه‌کان سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وان خاوه‌ن سه‌دان کێشه‌ی نێوخۆیین که‌ده هێنده‌ی سیاسه‌تی نکوڵیکردن له‌دوو نه‌ته‌وه له‌و ووڵاته زیانی به‌بواری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یاندووه.
pkk ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاوازه ناشازه‌یه له‌کن تورکه‌کان به‌بیستنی تووشی هستریاده‌بن و ڕه‌نگی مرۆڤایه‌تیان له‌ڕوو ده‌بڕێت و به‌ئاسته‌م هه‌ناسه‌ئاڵوگۆڕده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌زانن په‌یامی pkk پیرۆزه به‌ڵام به‌تیرۆرێست ناویده‌هێنن، ئه‌وانده‌زانن pkk مافی بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان به‌بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بانگیانده‌که‌ن، ئه‌وانده‌زانن pkk له‌دێره‌وه بانگه‌وازی ئاشتی (تورک ـ کورد) ده‌کات به‌ڵام ئه‌وان گه‌لێک ناناسن به‌نێوی کورد.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن یه‌کێکه له‌و ده‌یان گروپه نایاساییه شه‌ڕه‌نگێزه‌ی که‌ئامانجی دا‌ڕوخانی ژێرخانی ئابوری تورکی و هێنانه‌کایه‌ی په‌شێوییه له‌و ووڵاته‌دا ئه‌مه‌ش به‌قازانجی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و بازرگانی که له‌پۆسته‌باڵاکاندا دانیشتوون و لافی دڵسۆزی و یه‌ک ووڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک زمان لێده‌ده‌ن.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌تورکیا له‌لای هه‌ردوو گه‌لی تورک و کورد وورده وورده باشتر ده‌ناسرێ و ده‌سته‌کانی پشتیشی خۆیان به‌هێواشی پیشانده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م پرۆسه‌یه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی تورکه‌کانه به‌عه‌قڵیه‌تێکی نوێ و سه‌رده‌میانه، ئه‌وه ئه‌رگه‌نه‌کۆنه و هاوگروپه‌کانیانن هه‌وڵی نائارامیده‌ده‌ن له‌تورکیا نه‌ک pkk، گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای قوربانی ده‌سه‌ڵات نیشانی سه‌ره‌کی ئه‌و گروپه خوێنڕێژه‌شه.
له‌ته‌ك هه‌موو ئه‌م کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کورد له‌تورکیا ده‌بێته‌وه، ناوبه‌نا و گوێبیستی لێپرسراوو زۆرجاریش ڕۆشنبیره‌کانمان ده‌بین که‌سه‌رزه‌نشتی pkk و ستایشی حکومه‌تی تورکی ده‌که‌ن، بۆیه هه‌قه‌ئێمه له‌دووره‌وه تفه‌نگ به‌تاریکییه‌وه نه‌نێین، ئه‌رگه‌نه‌کۆن نموونه‌یه‌کی بچوکه له کلتوری سیاسیه‌کانی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌و ووڵاته به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی.
